نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوە تۆمار دەکات

ئابوری
14:50 - 2024-07-26

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوەو هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی پێشتر بەرزبونەتەوە.

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (82) دۆلار و (52) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى یەک دۆلار و دوو سەنت بەرزبوەتەوە.

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (78) دۆلار (43) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى یەک دۆلار و 49 سەنت بەرزبوەتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP