داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 16 ملیار دینارە

کوردستان
14:52 - 2024-07-26

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 20-7-2024 تا 26-7-2024، بڕی 15 ملیار و 714 ملیۆن و 365 هەزار و 75 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك،بڕی 15 ملیار و 714 ملیۆن و 365 هەزار و 75 دینار بووە، بەجۆرێك كە 85%ـی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 15%ـی داهاتەکە بەشێوەی چەکە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP