پەرلەمانتارێکی عێراق کێشەو کەموکورتییەکانی لیستی مووچەی بەشێک لە وەزارەتەکانی ھەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات و دەڵێت، نزیکەی ٤٩ ھەزار ناو لە لیستی مووچەی وەزارەتەکان زیادکراوە.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەنامەیەکی کراوەدا بۆ حکومەتی ھەرێم و بەتایبەتی وەزارەتی دارایی ئاماژە بۆئهوهدهكات:"بەھۆی نەبوونی یاسای بودجە، ماوەی ١١ ساڵە میلاکاتی فەرمانبەرانی ھەرێم لە عێراق پەسەند نەکراوە و بەڕێوەبەرایەتیی بودجەی وەزارەتی دارایی لیست و زانیاریی تەواوی فەرمانبەرانی لا نییە، چاودێری دارایی عێراقیش داوای دۆسییەی فەرمانبەرانی کردووە بە تەواوی زانیارییەکانەوە"
ئەوەشی دهخاتەڕوو كه:" ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەرانی ھەرێم کێشەی تێدایە و جیاوازە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، لەکاتێکیشدا کە کێشەکان دەستنیشانکراون، تائێستا وەزارەتی دارایی چارەسەری نەکردوون، لەنێویشیاندا کێشەی وەزارەتی کارەبا کە بەھۆیەوە مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەو وەزارەتە کێشەی تێکەوت"
دەشڵێت، لە لیستی مووچەی بەشێک لەوەزارەتەکان، ٤٨ ھەزار و ٨٠٧ ناو زیادکراوەو مانگانەش لەمووچەی دوو وەزارەت و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، دوو ملیار و ٩٣٥ ملیۆن دینار زیادە ھەیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP