هێزە دەریاییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی هەینی لە كەنداوی عەربی دەستی بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگردا گرتووە، كە بهنیازی باركردنی نهوتی قاچاخ بووه، خاوەنەكەشی عێراقییە.
لە ڕاگەیاندراوێكدا سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكردەوە، هێزی دەریایی ئیمام حسێنی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، دەستیانگرتوە بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگردا بەناوی "مرواری ج" کە ئاڵای وڵاتی تۆگۆی لە ئەفریقای لەسەر بووە.
ئهوهشیخستووهتهڕو كه:" خاوەنداری كەشتیەكه بۆ كەسێكی عێراقی دەگەڕێتەوە كە دانیشتوی دوبەیە، ئهو كهشتیهش لە کەنداوی عەرەبی لە نزیک کێڵگەی نەوتی (ئاراش) بهنیازی بارکردنی سوتەمەنی قاچاخ بووە لە کەشتییە ئێرانییەکانەوە، بە فەرمانی دەسەڵاتی دادوەری دەستی بەسەردا گیراوە.
له ڕاگەیاندراوەكەدا ئهوهش هاتووه:" كەشتیەكە لانی کەم 700 هەزار لیتر نەوتی قاچاخی ئێرانی هەڵگرتووە و لەگەڵ 9 کارمەندەکەی کە ڕەگەزنامەی هیندییان هەیە گواستراونەتەوە بۆ بەندەری ئیمان خومەینی و دەستبەسەركراون. "
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP