داعش لە دێرەزۆر هێرشی کردەسەر هێزەکانی هەسەدە و ئەو هێزانەش لە دوو ئۆپراسیۆندا لە دێرەزۆر حەوت ئەندامی شانەکانی داعشیان دەستگیرکرد.
میدیاى هێزەکانى سووریاى دیموکران 'هەسەدە' بڵاویکردووەتەوە، چەکدارانی داعش لە نزیک گوندی جەدید عگێدات لە دێرەزۆر هێرشیان کردەسەر دەورییەکی هێزەکانی سووریای دیموکرات و بەو هۆیەوە شەڕ روویدا و هێزەکانی هەسەدە ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی تۆمەتباری ئەو هێرشەیان لەو گوندەدا دەستگیرکرد.
هەسەدە لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکانیاندا بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستانی داعش، لە گوندی زەر و شارۆچکەی عگێداتی دێرەزۆریش، شەش کەسی دیکەیان لە شانەکانی داعش دەستگیرکرد، کە تۆمەتباربوون بە هێرش کردنەسەر بارەگایەکی هێزەکانی هەسەدە لە ناوەندی شارۆچکەکەدا.
لە 28ـى تەممووزیشدا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هاوپەیمانان و هەسەدە لە ناوچەی کەرامەی رەقە، دوو چەکداری داعش کوژران و دوو ئەندامی دیکەی شانەکانی داعش دەستگیرکران.
بەگوێرەی ئاماری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، چەکدارانی داعش لەسەرەتای ئەمساڵەوە 163 هێرشیان کردووەتەسەر هێزەکانی هەسەدە و لەو هێرشانەدا 83 کەس کوژراون کە 19 کەسیان هاوڵاتی مەدەنی بوون و 53 کەسیان لە هێزەکانی هەرێمی خۆسەر بوون و 11 کەسی دیکە لە کوژراوەکان لە چەکدارانی داعش بوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP