ته‌ندروستی جیهانی به‌هۆی ڤایرۆسێكی نائاساییه‌وه‌ هۆشداریده‌دات

تەندروستی
17:34 - 2024-08-06

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، هۆشدارییه‌كی لەبەرەى ڤایرۆسێکەوە بڵاوکردەوەو رایگەیاند: ڤایرۆسی ئۆرۆبوش "نه‌خۆشییه‌كی نائاساییه‌" كه‌ له‌ڕێگه‌ی پێوه‌دانی مێش و مێشوله‌ه‌وه‌ بڵاوده‌بێته‌وه. 

ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی، یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردنی په‌یوه‌ست به‌ڤایرۆسی ئۆرۆبــوشی ڕاگه‌یاند: بەمردنی كۆرپه‌لەیە‌، چونكه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌كاتی دووگیانیدا له‌ دایكه‌وه‌ بۆ منداڵ ده‌گوازرێته‌وه‌.

ڕێكخراوی ته‌ندروستی پان ئه‌مریكی پشتڕاستیكرده‌وه‌ حه‌وت هه‌زار و 284 حاڵه‌تی توشبون له‌ بڕازیل هه‌یه‌، كه‌ ده‌كاته‌ 90%ی هه‌مو حاڵه‌ته‌کانلەم ساڵدا له‌ كاتێكدا ساڵی ڕابردو 832 حاڵه‌ت تۆماركرابون.

به‌پێی ئاماره‌كانی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن له‌نه‌خۆشییه‌كان له‌ ئه‌مریكا، نیشانه‌كانی ڤایرۆسی ئۆرۆپوش هاوشێوه‌ی تای خوێنبه‌ربونه‌، بریتین له‌ سه‌رئێشه‌و له‌رزو تـــا و ئازاری ماسوڵكه‌و جومگه‌كان و سكچون و ڕشانه‌وه.

له‌حاڵه‌ته‌ تونده‌كاندا، ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌بێته‌هۆی ئاوسانی شانه‌كانی ده‌وروبه‌ری مێشك و بڕبڕه‌ی پشت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە