له هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی سه‌ربه سوریا كه به‌هێزی عه‌شایه‌ره‌كان ناسراون، بۆسه‌ر رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور، ٨ چه‌كدار کوژراون كه تەرمی سیانیان کەوتوونەته دەست شه‌ڕڤانان و ١٦ چه‌كداری دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی میدیاكانی نزیك له هه‌سه‌ده:" هێزەکانی حکومەتی سوریا و چه‌كدارانی دیفاع وەتەنی سەر بە حکومەت، لە ٧ ی ئاب لە سه‌عات ٢:٠٠ ناوچه‌كانی ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆریان بۆردوومان کردووه.
باس له‌وه‌شده‌كه‌ن:" ئه‌و هێزانه بە فەرمانی سەرۆکی (هەواڵگریی گشتیی) دیمەشق، ویستویانە له ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆرەوە بچنە نێو هەرێمەکە. "
بەپێی ڕاگەیاندراوێكی ناوەندی ڕاگەیاندنی هه‌سەدەش:" لە هێرشەکان بۆ سەر گوندەکانی دەیرەزۆر ٢ مەدەنی شەهیدبوون و ٧ مەدەنی برینداربوون کە ٢ مناڵی تێدایە."
فه‌رهاد شامی وته‌بێژی (هه‌سه‌ده)ش رایگه‌یاند:" هێرشه‌كه به فه‌رمانی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی گشتیی سوریا ئه‌نجامدراوه.
جه‌ختشیكرده‌وه كه:"هێرشه‌كه هاوكات بووه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هاوكارییه‌كانی هێزه‌كانی سه‌ربه ئێران و سوپای سوریاش له ئاسمانه‌وه هاوكاریی ئه‌و هێزانه‌ی كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه شكستیپێنراوه."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP