به‌پێی راپۆرتێكی ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئه‌مریكی، سوپای ئه‌مریكا بۆ رێگریكردن له به‌هێزبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش له سوریا‌و عێراق، سه‌ركردایه‌تیی و سه‌رپه‌رشتیی ئۆپراسیۆنی نهێنی دەکات.
ڕۆژنامەكه له زاری چه‌ند ئەفسەرێكی سوپای ئه‌مریكاو فه‌رمانده‌ی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی جموجۆڵه‌كانی داعش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌و داگیریكاریی دەدەن، چونكە به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان داعش هێزەکانی خۆی لە بیابانی بادیە کۆدەکردوەتەوەو ئه‌و گەنجانه‌ش كه په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خۆكوژیی ڕادەهێنێت"
باسی له‌وه‌شكردووه:" داعش له په‌لاماره‌كانیدا هێزەکانی هاوپەیمانان به‌ئامانجدەکات و ئاماده‌سازیی ده‌كات تا خەونی حوکمڕانی خەلافەت به‌دیبهێنێت.
ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردووه:" لەئه‌مساڵدا داعش په‌لاماره‌كانی لە سوریا و عێراق دوو هێندەزیادکردوەو پلان بۆ ئازادکردنی هەزاران تیرۆرستی زیندانیكراو داده‌ریِژێت.
ئه‌و رۆژنامه‌یه نووسیووییه‌تی:" فڕۆکەكانی ئەمریکا هێرشی ئاسمانیی ئەنجامدەدەن و لە کاتی ئۆپراسیۆن بۆ سەر مۆڵگه و حه‌شارگه‌كانی تیرۆرستان، چاودێریی ڕاستەوخۆ بۆ هێزەکانی سوریای دیموكرات دابین دەکەن و لە هەندێک حاڵەتشدا هێزە تایبەتەكانی ئەمریکا بە تەنها ئەرکی کوشتن یان ده‌ستگیركردنی سەرکردە باڵاکانی ڕێکخراوەكە ده‌گرنه‌ئه‌ستۆ، هەموو ئەمانەش بە شێوەیەکی فراوان و به‌نهێنی بەڕێوەدەچێت"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP