توندو تیژییەکان لە پێناو پێگەى سەرەکیە لە ریاڵ مەدرید!

وەرزش
14:28 - 2024-08-14

توندو تیژییەکان لە پێناو پێگەى سەرەکیە لە ریاڵ مەدرید!
ئاکۆ بیبانى

پێکهاتەى ریاڵ مەدریدە پڕە لە ئەستێرەو مامەڵەکردن لە گەڵیان ئاسان نیە، مسۆگەرکردنى پێکهاتەى سەرەکى بۆ هیچ یاریزانێک لەم وەرزەدا گەرەنتى نیە ! هەر بۆیە لە یەکەکانى مەشق و راهێنانى یانەى ریاڵ مەدرید پێکدادانى قورس لەنێوان یاریزانەکان ڕوودەدات  ، تەواوى یاریزانەکان زۆر بەتوندى مەشق و راهێنانەکان دەکەن و تواناکانى خۆیان نمایش دەکەن.
 ئەوەتا لە یەکێک لە راهێنانەکانى ریاڵ مەدرید هەردوو یاریزانى فەرەنسى چوامینى و کامافینگا رووبەڕووى پێکدادانێکى قورس هاتن و چوامینى بە شێوەیەکى توند هەڵس و کەوتى لە گەڵ کاما کرد و بووە هۆکارى ئەوەى یاریزانەکە بۆ یارییەکەى ئەمشەوى جامى سوپەرى ئەوروپا ئامادە نەبێت ، هەرچەندە چەند رۆژێک بوو بەشدارى چڕى لەمەشقەکان کردبوو تاکو بەشداربێت لەگەڵ یانەکەى بۆ شەڕکردن لەسەر نازناوى سوپەرى ئەورووپى .
هەر لەم وەزەدا ئەو شێوازە توندەى راهێنان کردن چەند جارێک دووبارە بووەوە ، ئەندریکى لاوى بەرازیلیش هەرچەندە تازە بۆتە یاریزانى قەڵاى بێرنابیۆ بەڵام لە راهێنانەکان زۆر بە توندو تیژییەوە دەرکەوت لەگەڵ رۆدریگێڕى بەرگریکار !
هەموو ئەمانەش ئاماژەن بۆ ئەوەى مەشقەکانى ریاڵ مەدرید زۆر قورسە و پڕە لە ئاڵنگارى و هاوشێوەى یارییە ڕەسمییەکان دەردەکەون تاکو بتوانن لە پێکهاتە پڕ ئەستێرەکەى کارلۆ ئەنچیلۆتى شوێنێک گەرەنتى بکەن .
یانەى ریاڵ مەدرید پڕە لە ئەستێرەى گەورەى تۆپى پێ بە تایبەت لە هێڵى ناوند چەند وێنەکێش و ئەندازیارێک بوونى هەیە کە ئەوانیش ( کامافینگا و چوامینى و فالفێردى و لۆکامۆریج و دانى سیپایۆس و  جوود پیلینگهام)ن ، لەهێڵى هێرشبردنیش یانەى شاهانە خاوەن چەند ئەستێرەیەکى گەورەى تۆپى پێیى هاوشێوەى ( کیلیان ئیمپاپێ و فینیسۆس جۆنیۆر و رۆدریگۆ و ئەندریک و دیاز و گولەر.  
هەر بۆیە یاریزانانى ریاڵ مەدرید پێویستە لەسەرجەم یارییەکاندا ئاستى بەرز و سەرنج راکێش پێشکەش بکەن لە پێناو پێکهاتەى سەرەکى ریاڵ مەدرید ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەى یاریزانانی یانەکە بەگوڕو تینەوە لە راهێنانەکان دەرکەون کە هەندێ جار سەردەکێشێ بۆ توندو تیژى .

ئێمە لە یارى کۆتایی یۆرۆپا لیگ ئاستێکى بەرزو سەرنج راکێشمان پێشکەش کرد بەرامبەر بە یانەى  بایەرلیفەرکوزنى ئەڵمانى ، ئێستاش بەهەمان رۆحییەتى یارى کۆتایی دەجەنگین لە پێناو دەستەبەرکردنى نازناوى جامى سوپەرى ئەوروپی ، ئێمە تامەزرۆى ئەو یارییەین ، درک بەوەش دەکەین یانەى ریاڵ مەدرید زۆر بەهێزەو لەهەر کاتێکدا بیەوێ ئەنجامەکان دەگۆڕێت ، خاوەن ئەستێرەى زۆر گەورەى تۆپى پێین ئەوان هێزیان بەلام ئێمەش کواڵیتیمان هەیە "ئەوە تەنها من نیم چاوەڕێى ئەو دیدارەم ، بەڵکو پێموایە هەموو تیپەکە بەو بۆنەیەوە پەرۆشن، ئێمە شایەنی ئەوەنن لەڕێگەی ماندووبوون و کۆڵنەدانمانەوە لێرەین .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP