ماوەى دوورکەوتنەوەى کاماڤینگا بەهۆى پێکانەکەیەوە ئاشکرابوو

وەرزش
16:07 - 2024-08-14

ئیدواردۆ کاماڤینگا، دووچارى پێکان هات و یانەى ریاڵ مەدرید گورزێکى کوشندەى بەردەکەوێت.
لە راهێنانەکانى یانەى ریاڵ مەدرید، پێکدادان لە نێوان چوامینى و کاماڤینگا روویدا، بەو هۆیەوە یاریزانەکە لە بەستەرەکانى ئەژنۆى چەپیدا، دووچارى پێکان هات و گورزێکى کوشندە بەر یانەى ریاڵ مەدرید کەوت و هاندەرانیان دڵتەنگ بوون.
دەستەى پزیشکى یانەى ریاڵ مەدرید بڵاویانکردۆتەوە: پێکانەکەى کاماڤینگاى تەمەن 21 ساڵان زۆر قورس نییە، بەڵام پێویستى چارەسەرى پێویست وەربگرێت و پشوو بدات، تا بە زوتترین کات بگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان، هەروەها ماوەى دوورکەوتنەوەکەى لە نێوان 6 بۆ 7 هەفتە دەبێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP