لەسەرەتای ئەمساڵەوە، زیاتر لە ١٧ ھەزار ھاووڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا خۆیان گەیاندووەتە وڵاتانی ئەوروپا، گەیشتنی کۆچبەرانی نایاساییش بە ئەوروپا بە نزیکەی ٤٠% دابەزیووە.
ئاژانسی ئەوروپی بۆ چاودێریکردنی سنورەکان "فرۆنتێکس" بڵاویکردەوە، لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ڕێژەی ئەو کۆچبەرانەی گەیشتوونەتە ئەوروپا بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، ٣٦% کەمبووەتەوە، بەشێوەیەک گەیشتنی کۆچبەران لەڕێگەی وڵاتانی بەڵقان ٧٥% و لەڕێگەی دەریای ناوەڕاست ٦٤% کەمبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگشتی، ١١٣ ھەزار و ٤٠٠ کۆچبەر لەو ماوەیەدا گەیشتوونەتە ئەوروپا، ھەروەھا ١٧ ھەزار و ١٨٥ ھاووڵاتی لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریاوە گەیشتوونەتە ئەوروپا، زۆرترین کۆچبەریش لە سوریا و مالی و ئەفغانستانەوە بوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP