بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتنی ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل رێكەوتووە

جیهان
23:08 - 2024-12-19

بۆ دابینكردنی ئاسایش و دڵنیابوونەوە لە بەئامانج نەگرتنی فڕۆكەكەی، سەرۆكی هەڵاتووی سووریا ناو و شوێنی سەرجەم کۆگای چەک و فڕۆکە جەنگییەکان و سیستەمی مووشەکی رێكەوتنێکی گوماناوی لەگەڵ ئیسرائیلدا کردووە.
رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە؛ ئەسەد لیستێکی لە ناو و شوێنی کۆگای چەک و فڕۆکە جەنگییەکان و سیستەمی موشەکی سووریای پێشکەش بە ئیسرائیل کردووە، لەبەرامبەر ئەوەشدا ئیسرائیل گرەنتی ئەوەی کردووە کە لەکاتی رۆیشتنیدا فڕۆكەكەی بەئامانج ناگیرێت.
رۆژنامەکە روونیشكردووەتەوە، رێککەوتنە گوماناوییەکەی نێوان ئەسەد و ئیسرائیل لە کاتێکی هەستیاردا کراوە، بۆیە دوای روخانی رژێمەكەی بەشار ئەسەد، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی توندی بۆ سەر شوێن و ناوچە ستراتیژییە سەربازییەكانی سووریا دەستپێكرد.
رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، دوای روخانی دەسەڵاتەکەی لە رۆژی (8ـی كانونی دوەمی 2024) ئەسەد بەهەلیکۆپتەرێک بەرەو مۆسکۆ هەڵهات لەلایەن  ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیاوە مافی پەنابەرێتی سیاسی پێبەخشرا.
رۆژنامە بەریتانییەكە راشیگەیاندوە: ئەوەی جێگەی سەرنجە كە ئەو فڕۆکەیەی بەشار ئەسەد، سەرۆكی هەڵاتوی سوریای دەگواستەوە و پێش ئەوەی بگات بەشوێنی مەبەستەکەی و روسیا پشتڕاستی بكاتەوە، شەپۆلەكانی گەشتی فڕۆكەكە لەسەر رادارەکانی فڕۆکەوانی وڵاتان دیارنەماوە.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP