بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن ڕوانگەی سووریی
بۆ مافەکانی مرۆڤەوە بڵاوکراوەتەوە، هەزار هاوڵاتی سووریی لە ژێر ئەشکەنجە و
پشتگوێخستنی تەندروستیدا لە زیندانەکانی دەسەڵاتی پێشووی ئەو وڵاتەدا
گیانیانلەدەستداوە، بەمەش لەساڵی 2011ـەوە تاوەکو ئێستا گیانلەدەستدانی زیاتر لە
60 هەزار کەس لە زیندانەکانی سووریادا بە بەڵگە پشتڕاستکراوەتەوە.
روانگەکە ئاماژەی بەوەداوە کە بەڵگەنامەکان رەسمین
و لە ناو زیندان و ناوەندەکانی دەستبەسەرداگرتندا دەرهێنراون و ئاستی ئەو تاوانە
ترسناک و پێشێلکارییە قورسانە دەخەنەڕوو کە دەستگیرکراوە سوورییەکان رووبەڕووی
بوونەتەوە.
پاش دۆزینەوەی ئەو بەڵگەنامانە و بە گوێرەی
ئامارەکانی روانگەی سووری، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە لە
زیندانەکانی سووریادا گیانیانلەدەستداوە نزیکەی 11 هەزار و 939 کەسن.
ڕوانگەی سووریی لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە لە
سووریا، لە ساڵی 2011ـەوە، گیانلەدەستدانی نزیکەی 60 هەزار و 725 کەسی لە
زیندانەکانی دەسەڵاتی ئەسەددا بە بەڵگە پشتڕاستکردووەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP