فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا سهبارهت به گۆڕانكارییهكانی سوریاو پهیوهندی داهاتوویان لهگهڵ كورد دووپاتیدهكاتهوه، هێزە کوردییەکان دەبنە بەشێک لە وەزارەتی بەرگریی سوریا، پێشیوایه، نووسینی دەستوورێکی نوێ بۆ سوریا نزیکەی سێ ساڵ بخایەنێت.
ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا، ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ی کانونی یەکەمی 2024 لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (ئەلعەرەبییە) رایگەیاند: " ئیدارەی ئێستا، لەبارەی چارەسەری قەیرانی باكوری خۆرهەڵاتی سوریاو دواتر بەشداربوونی لەناو هێزە چەكدارەكانی حكومەت لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دانوستان دەكات، هێزە کوردییەکان دەبنە بەشێک لە وەزارەتی بەرگریی سوریا".
باسی لهوهشكرد: "کورد بەشێکی دانەبڕاوە لە پێکهاتەکانی سوریا و گفتوگۆکانیان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ چارەکردنی کێشەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامن".
ئهوهشیخستهڕو كه:"هیچ نیازێك بۆ دابەشكردنی سوریاو فیدراڵیەت نییە، جەخت لەسەر یەكێتیی و سەلامەتی خاكی سوریا دەكەنەوە."
هیواشیخواست ئیدارەی نوێێ ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی دۆناڵد ترەمپ:" سزاكان لەسەر سوریا هەڵبگرێت."
شهرع پێیوایه، ئامادەکردن و نووسینی دەستوورێکی نوێ بۆ سوریا رەنگە نزیکەی سێ ساڵ بخایەنێت، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیش رەنگە پێویستی بە چوار ساڵ هەبێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP