سوپای ئەمریکا كوشتنی (ئهبو یوسف) ناسراو به
(مهحمود) گهوره تیرۆرستی دیاری تاقمی تیرۆرستی داعشی له سوریا راگهیاند.
فەرماندەیی ناوەندی
ئهمریکا (سێنتکۆم) رایگهیاند:" لە هێرشێکی ئاسمانی ورددا لە ١٩ی کانوونی
دووەم، سەرکردەیەکی (دا*ع*ش)یان لە پارێزگای (دێرەزور) کە پێشتر لەژێر کۆنترۆڵی ڕژێمی
سوریا و ڕوسیادا بوو لە سوریا لەناوبردووه"
ئاشكراشیكردووه:" لە هێرشەکەدا ئەبو یوسف
ناسراو بە (مەحمود) لەگەڵ تیرۆرستێكی دیكهی (دا*ع*ش) لهو هێرشهدا کوژراون."
ههر لهو بارهیهوه ژەنەڕاڵ مایکل کوریلا، فەرماندەی
سێنتکۆم ئاماژهی بۆئهوهكرد:" ئەو هێرشە بەشێکە لە هەوڵەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانیی
نێودهوڵهتیی دژ بهداعش بۆ ڕێگریکردن لە چالاکییەکانی ئهو تاقمه لە ناوچەکەدا."
سێنتکۆم دووپاتیكردووهتهوه كه:" ڕێگە
نادەن (دا*ع*ش) سوود لە دۆخی ئێستای سوریا وەربگرێت و هەوڵی ئازادکردنی زیاتر لە هەشت
هەزار چەکداری زیندانیکراو لە کەمپی هۆڵ بدات".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP