عێراق بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاوڵەی مەیمون کۆمەڵێک رێوشوێن دەگرێتەبەر

وەرزش
10:46 - 2024-08-17


وەزارەتی تەندروستیی عێراق تیمی پزیشکی لەهەموو پارێزگا و فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان بڵاوە پێدەکات، بۆ ئامادەباشی لەپێناو چارەسەرکردنی هەر توشبووێک بەنەخۆشی ئاوڵەی مەیموون.
نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون لە بەشێکی زۆر وڵاتان بڵاوبووەتەوەو مەترسیی بڵاوبوونەوەی لەعێراق هەیە، حکومەتی عێراقیش بۆ خۆپارێزیی لەو نەخۆشییە، کۆمەڵێك ڕێکاری تەندروستیی گرتووەتەبەر.
لەو بارەیەوە، ڕیاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری فەرمانگەی گشتیی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: ڕێکاری خۆپارێزییمان لەهەموو پارێزگاکان گرتووەتەبەر بۆ چارەسەرکردنی هەر حاڵەتێکی تووشبوون بەنەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون، تیمی پزیشکی لە دەروازە سنووری و فڕۆکەخانەکان جێگیرکراون لەپێناو دڵنیابوون لەتووش نەبوونی گەشتیاران بە نەخۆشییەکە.
لەلایەکی دیکەوە: سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دووپاتیکردەوە "هیچ تووشبوویەک بەو نەخۆشییە لەعێراقدا تۆمار نەکراوە".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP