بارسیلۆنا لەمشەوەوە ئامانەتى هانزفلیکە

وەرزش
16:11 - 2024-08-17

بارسیلۆنا لەمشەوەوە ئامانەتى هانزفلیکە 
ئاکۆ بیبانى
سەردەمى هانز فلیک لەمشەوەوە دەستپێدەکات کاتێک سەرکردایەتى یانەى بارسێلۆنا دەکات لە یەکەم ئەزمونى ڕەسمى خۆى بەرامبەر بە یانەى فالانسیا لە خولى یانەکانى ئیسپانیا .
دوای 3 وەرز لەگەڵ بارسا و بێ ئومێدبوون لەوەى هیچى نوێ پێشکەش بە کەتەلۆنیا بکات ، ئیدارەى بارسا چاڤى دوورخستەوەو هەموو هێلکەکانى خستە سەبەتەى هانز فلیکەوە کەپێشتر راهێنەرایەتى یانەکانى ( هۆفنهایم و بایرن میونشین ) ى کردبوو .
 ئێستا فلیک بە بیرۆکەى نوێوە هاتۆتە گۆڕەپانەکەوە ، دەیەوێت زیاتر لەو تیپەى پار بکات کە بە 10 خاڵ لە ریاڵ مەدریدى پێشەنگ دووربوو ، چاوەکان لەسەر ئەوەن ئەو راهێنەرە تیمارى دەرمانى چەند ساڵەى بلوگرانا بکات ، بارسا لەم وەرزەدا لە پێناو ئەوەى نەختینەیی دارایی بەهێزبێت و چەند یاریزانێک بگوازێتەوە ، دەستبەردارى چەند یاریزانێک بوو ، رێگاشى دا چەند یاریزانێک کە بەخواستن هانبوون بگەڕێنەوە یانەکانیان هاوشێوەى هەردوو ( جواوەکە ) چەند یاریزانێکیشى چەشنى شادى ریازو  مارک گۆیۆ و جۆلیان ئاراوخۆى فرۆشت .
بارسا لەمێرکاتۆدا گواستنەوەیەکى گەورەى ئەنجامداو دانى ئۆلمۆى بە 55 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە .
لە یارییەکەى فالانسا هانز فلیک بەبێ 5 ئەستێرەى گەورەى بەرەنگارى شەمشەمە کوێرەکان دەبێتەوە کە ئەوانیش : هەریەکە لە گاڤی و پێدری و فرێنکی دی یۆنگ و ڕۆناڵد ئاراوخۆ و فێرمین لۆپێزن .
فالانسیاش لە بازارى گواستنەوەى یاریزاناندا چەند جوڵەیەکى کردو چەند یاریزانێکى هێنایە ریزەکانى و دەستبەردارى چەند یاریزانێکیش بووە ، شەمشەمە کوێرەکان هیچ پێکانێکى نیە و یاریزانەکانى ئامادەن ، لە هێڵى گۆڵ متمانەى تەواویان لەسەر تواناکانى مامارداشڤیلیدى جۆرجییە ، لە هێڵى هێرشبردنیش بۆندى لەگەڵ دوو یاریزانى بەتوانا ئەنجامداوە کە ئەوانیش رافا میرى هێرشبەرى سیفییا و دانى گۆمێزى لیفانتییە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP