ئێلکای گۆندۆگان بەرەسمی گەرایەوە مانچێستەر سیتی

وەرزش
16:19 - 2024-08-21

پاش وەرزێک یاری کردن لە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا , دواجار ئێلکای گۆندۆگانی ئەڵمانی گەڕایەوە یانەی مانچێستەر سیتی و بەرەسمی بۆندی لەگەڵ سیتیزن واژووکرد , لە هەواڵێکی رەسمیدا فابریزیۆ رۆمانۆی شارەزا لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان رایگەیاند : هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و گۆندۆگان بارسێلۆنای بەرەو مانچێستەر سیتی بەجێهێشت , لە درێژەی هەواڵەکەدا فابریزیۆ باسی لەماوەی بۆندەکە و تێچووەکەی کردووە و ئاماژەی بەوەداوە , بۆندی نوێی واژووکراوی نێوان سیتیزن و گۆندۆگان بۆ ماوەی وەرزێکە و ناوبراو تاکوو هاوینی سالی ٢٠٢٥ پۆشاکی مانچێستەری شین دەپۆشێتەوە لەبەرامبەر موچەی ٨ ملیۆن یۆرۆ , ئێلکای گۆندۆگانی ئەڵمانی لە ساڵی ٢٠١٦ بەبڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ لەیانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیەوە روویکردە مانچێستەر سیتی و لەماوەی وەرزی پێشووشدا وەکوو یاریزانێکی سەربەست پەیوەندی کرد بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆناوە و لەماوەی پۆشینی درێسی بلوگرانا ٣٦ یاری ئەنجامدا و پێنج گۆڵی تۆمارکرد و ١٠ ئەسیستی جێبەجێ کرد و لای خۆشیەوە پۆل بالۆزی رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاماژەی بەوەکردووە ئێلکای گۆندۆگان لەسەرجەم مافە داراییەکانی دووساڵی داهاتووی خۆی لە بارسێلۆنا خۆشبووە ئەمەش وەک لەبەرچاوگرتنی خراپی بارودۆخی ئابوری بلوگرانا و پەیرەوکردنی هەستی خۆشەویستی لەسەروو سامانەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP