بەهۆی ڤایرۆسی ڕۆژئاوای نیل فاوچی لە نەخۆشخانە دەخەوێنرێت

تەندروستی
21:38 - 2024-08-25

ڤایرۆسی ڕۆژئاوای نیل، کە ئەنتۆنی فاوچی، بەڕێوه‌بەری پێشوی پەیمانگای نیشتمانیی حەساسیەت و نەخۆشییە درمیەکانی ئەمریکا توش کرد، یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان کە مێشولە دەیگوازێتەوە.

ڤایرۆسی ڕۆژئاوای نیل لە ڕێگەی پێوەدانی مێشولەی هەڵگری ڤایرۆسەکەوە مرۆڤ توش دەکات و لە ئەفریقا و ئەوروپاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکای باکور و ڕۆژئاوای ئاسیا بڵاوبوەتەوە.

بەپێی ئامارێک ساڵانە نزیکەی هەزار ئەمریکی بەهۆی ڤایرۆسی ڕۆژئاوای نیلەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراون و نزیکەی 100 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

شارەزایان مەزەندە دەکەن کە تا 80%ـی توشبوان لە ئەمریکا هەرگیز دەستنیشان ناکرێن. هۆشداریش دەدەن لە مەترسییەکانی ئەو ڤایرۆسەو دەڵێن، دەبێتە هۆی هەوکردنی پەردەی مێشک و ئیفلیجبون و مردن.

تائێستاش هیچ ڤاکسین و چارەسەرێکی تایبەت بۆ ڤایرۆسی وێست نیل نییە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP