سودانی بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی 2 مانگی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی دا

ئابوری
17:49 - 2024-08-26



شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌ كه‌:" ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی گفتوگۆیانکردووە و سودانی بڕیاری دا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمموز و ئابی ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم.

باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌:" دوو پێشنیازی لەبارەی گرفتی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی ھەرێمەوە خستووەتە بەردەم سه‌رۆك وه‌زیران"

لەبارەی پێشنیازی یەکەمەوە دەڵێت:" ئەوانەی دووجار ناویان له‌ لیستی مووچه‌دا ھاتووە، ئەوانەن کە فەرمانبەرن لە ھەرێم و مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتییان ھەیە، نوسراو ئاڕاستەی وەزارەتی کاری فیدراڵ بکرێت بۆ ئەوەی موچەیان ببڕێت نەک بڕینی موچەکانیان کە سەر بە حکومەتی ھەرێمە."

پێشنیازی دووەمیش لەبارەی ئەوانەوە بووە کە بایومەتریان نەکردووە و دەڵێت:" بە سودانی ڕاگەیاندووە، ئەوەی بایۆمەتری نەکردووە، نابێت مووچەی ببڕدرێت، بەڵکو گشتاندنێک بکریت بۆ سەرجەم فەرمانگەکانی فیدراڵ و ھەرێم کە ئەو پڕۆسەیە دەبێت ماوەیەکی بۆ دیاریبکرێت و تەواوبکرێت، بەپێچەوانەوە مووچەکانیان ببڕن، نەک ئەوەی لەئێستاوە ببڕێت."

بە وتەی شاخەوان عەبدوڵا، سودانی ھەردوو پێشنیازەکەی پەسەندکردووە و بەڵێنیداوە کاریان لەسەر بکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP