فلیک: لە ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا کەس دڵخۆش نییە

وەرزش
12:55 - 2024-08-28

فلیک: لە ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا کەس دڵخۆش نییە
ئاکۆ بیبانى

سەرەتاییەکى دڵخۆشکەر لە ڕووى بەدەستهێنانى خاڵ و تام کردنى بردنەوەکان کەتەلۆنیاى شاگەشکەکردوە بەڵام پێکانى یاریزانان و لەدەستدانى ئەستێرەکانى کەشێکى نائومێدکەرى لە ژووى جل گۆڕینى یانەى بارسیلۆنا دروستکردوە ، ئێستا بارسا لە سێ یاریدا سێ بردنەوەى بەدەستهێناوە بەڵام کەس لە یانەکە و لە هەرێمە بێ نازەکەى کەتەلۆنیا دڵخۆش نیە هەمووان بێ تاقەتن و گیرۆدەى پێکان بوون،  زیاتر لە نیوەى پێکهاتەکە بەدەست پێکانەوە دەناڵێنێت ، ئاراوخۆ و گافی و فاتى و کریستنسن و دی ۆنگ بەدەست پێکانەوە گیرۆدەبوون  !کەچى لەو لاشەوە پیدرێى ئەندازیار و وێنەکێشى هێڵى ناوەندى یانەى بارسێلۆنا کە تازە لە پێکان گەڕابوەوە لە یارییەکەى رایۆ فایکانۆ دووچارى پێکدادان هات و بەو هۆیەوە یاریگاى بەجێهێشت ، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن پێکانەکەى پیدرێ زۆر قورس نیە بەڵام چەند هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە ، ئەوەى بارساى شۆککرد، لە خەوێکى ناخۆش خەبەرى کردەوە پێکانە قورسەکەى بێرناڵى 17 ساڵان بوو کە لەسێ یاریدا لە پێکهاتەکەى هانز فیلیک جێگاى کراوەتەوە ئاستى بەرز پێشکەش دەکات ، لەو یارییەدا بێرناڵ دووچارى پچڕانى بەستەرى ئەژنوى هات و بەو هۆیەوە بە دڵتەنگى یاریگاى بەجێهێشت ، ئەم ڕووداوە تامى سەرکەوتنە بەنرخەکەى بارساى لەبیر هاندەران بردەوە کاتێک سێ ساڵ بوو نەیانتوانیبوو لە دەرەوەى یاریگاى خۆیان لە فایکانۆ ببەنەوە .
پێکانى یاریزانەکانى بارسا دۆخێکى قورسى دەرونى لاى یاریزانان و ژوری جل گۆڕین و هاندەران و تەنانەت هانز فیلیکى راهێنەریش خولقاندوە ، ئەوەتا لە دوای بردنەوەو گەڕانەوە و ریمۆنتادا بەسەر فایکانۆ کەچى فیلیکى راهێنەر دەڵێت کەس لە ئێمە دڵخۆش نییە  هەموان بێ تاقەتین ، کەشێکى پڕ لە نائومێد بەڕێدەکەین بەهۆى پێکانى یاریزانەکانمانەوە ، پێکانەکەى بێرناڵ قورسە بەڵام پێکانەکەى پیدرێ تەنها بەریەک کەوتنێکە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP