بەهۆی لافاوەوە لە هیندستان 28 کەس گیانیان لەدەستدا

جیهان
13:30 - 2024-08-29

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو، لە ویلایەتی گوجاراتی هیندستان 28 کەس گیانیان لەدەستدا.

لێپرسراوانی  حکومەتی هیندستان رایانگەیاندووە، لە سێ رۆژی رابردوودا لە ویلایەتی گوجاراتی بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو 28 کەس گیانیان لەدەستداوە.

دەسەڵاتی کەشناسیی وڵاتەکەش رایگەیاندووە، زیاتر لە 30 هەزار کەس ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە و هۆشداریدا لەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەگەری بارانی زیاتر هەیە.

رۆژنامەی ئیدیان ئێکسپرێس بڵاویکردووەتەوە، تیمە فریاگوزارییەکان هەزار و 856 کەسیان لە مردن رزگارکردووە.

بەپێی رۆژنامەکە، شاری ڤادۆدارا بەهۆی بارانی زۆرەوە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و تۆڕی کارەبای سنوورەکە زیانی پێگەیشتووە بە جۆرێک نزیکەی هەزار گوند کارەبایان لێ بڕاوە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP