سەرۆککۆماری ئێران: یەکەم سەردانم بۆ دەرەوەی وڵات بۆ عیراق دەبێت

جیهان
15:24 - 2024-09-01

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند: یەکەم سەردانی بۆ دەرەوە وڵات بۆ عێراق دەبێت و پاش ئەوەش دەچێتە نیویۆرک.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لەیەکەم دیمانەی تەلەفزیۆنیدا، تیشکیخستەسەر چەندین کێشەی ئابوریی و سیاسی وڵاتەکەی و ئاماژەی بەوەکرد: یەکەم سەردانی دەرەوەی بۆ عێراق دەبێت و دوای ئەویش سەردانی نیویۆرک دەکات بۆ بەشداری لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە بڕیارە رۆژانی 22-23ی ئەیلول بەرێوەبچێت.
وتیشی: لە نییۆرک لەگەڵ نوێنەرانی هاوڵاتییانی بەرەگەز ئێرانی لەئەمریکا کۆدەبێتەوە کە ژمارەیان نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار کەسە.
مەسعود پزیشکیان مانگی تەممووزی ئەمساڵ وەک سەرۆک کۆماری ئێران هەڵبژێردراو تاوەکو ئیستا بە رەسمی سەردانی دەرەوەی نەکردووە.
لەبارەی پرسە ئابوورییەکانیشەوە پزیشکیان رایگەیاند: بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە ئابوورییەی کە هەیانە، پێویستیان بە 100 ملیار دۆلار هەیە کە زیاتر لەنیوەی ئەو پارەیە لەداهاتی ناوخۆ بەدەستدەهێندرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP