پارێزگاری كەركوك: كار بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان دەكەین

کوردستان
13:48 - 2024-09-03


پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت، كار بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان دەكەین.
رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، لەگەڵ سەعد ئەمین، سەرۆكی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان كۆبووەوە، و لە دیدارەكەدا پرسی هەوڵە هاوبەشەكانی نێوان ئیدارەی كەركوك و سندوقەكە تاووتوێكران بە پشتبەستن بەو داواكارییانەی پارێزگاری كەركوك خستنەڕوو.
پارێزگای كەركوك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تێیدا ئاماژەی بە گرنگی پاڵپشتیكردنی كەركوك و پرۆسەی گێڕانەوەی سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان و كەمكردنەوەی ئازارەكانیان و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان و دەستەبەركردنی مافی هاووڵاتییان و گەیاندنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانیان كرد، بە شێوەیەك كە پشتگیری لە پلان و كارە لەپیشینەكانی ئیدارە بكات لەخزمەتكردنی سەرجەم هاووڵاتییانی كەركوك لە سەرتاسەری قەزا و ناحیەكان و سەنتەری شاری كەركوك.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە