لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، رێکخراوی ئەنجوومەنی
نەرویجی بۆ پەنابەران و ئەنجوومەنی دانیمارکی بۆ پەنابەران و دامەزراوەی میسری
کوربس تایبەت بە کارە مرۆییەکان لە سودان بڵاویانکردەوە، رەوشی مرۆیی لە سودان
گەیشتووەتە برسێتی و قاتوقڕییەکی مەترسیدار، بەشێوەیەک رۆژانە چەندین کەس
گیانلەدەستدەدەن.
ئەو رێکخراوە مرۆییانە داوایان لە کۆمەڵی
نێودەوڵەتی کرد، هەنگاوی بە پەلە بۆ چارەسەرکردنی برسێتی لەو وڵاتە بنێت، رەخنەی
ئەوەشیان گرت، جوڵە و بایەخی کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە ئاست قەیرانی وڵاتەکەدا زۆر
شەرمنانەیە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، رێژەی وەڵامدانەوە بۆ گەیاندنی خۆراک و کۆمەکە
مرۆییەکان بۆ ناوخۆیی سودان لە 41% تێناپەڕێنێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیاندا ئەو
رێکخراوە مرۆییانە، ئاشکرایانکردووە، زیاتر لە 25 ملیۆن سودانی، کە دەکاتە زیاتر
لە نیوەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە خۆراکیان دەست ناکەوێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP