سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: زیاتر پشتیوانیی له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك بكرێت

کوردستان
18:43 - 2024-09-04

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ رێباز بێركۆتی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی 13 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك سه‌ردانی ده‌زگای میدیایی كه‌ركوكیان كردو له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی ده‌زگاكه ‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كەوە پێشوازییان لێكرا.

وته‌بێژی یه‌كێتی ڕۆڵی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوكی له‌ لەخزمەتکردنی خەڵکی شارەکەو پته‌وكردنی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان به‌رزنرخاندو ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد:" كه‌ناڵی كه‌ركوك یه‌كێكه‌ له‌ دیارییه‌ هه‌ره‌ به‌نرخه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال كه‌ پێش 13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێشكه‌شی كه‌ركوكی قودسی كوردستانی كرد.

 وته‌بێژی یه‌كێتی جه‌ختشیی له‌ پێویستیی پشتیوانیی و هاوكارییكردنی زیاتری كه‌ناڵه‌كه‌ كرده‌وه‌. 

رێباز بێركۆتی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیش وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك، باسی له‌ رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه‌و هه‌میشه‌ هاوسه‌نگه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بووه‌ به‌تایبه‌تی له‌ شه‌ڕی دژبه‌ تیرۆرستانی داعش. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP