هەموو
شتێک دەربارەى بالۆن دۆر
ئاکۆ
بیبانى
گۆفارى
فرانس فتبۆڵى فەرەنسى ، چوار شەمە پاڵێوراوانى خەڵاتى تۆپى ئاڵتونى دەستنیشانکرد ،
تاکو ئێستا لێونێل مێسى ئەرژەنتینى و ئەفسانەى پێشووى بارسا زۆرترین جار
نازناوەکەى بردۆتەوە کە 8 جارە ، دوای ئەویش کریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت بە 5 نازناو .
30
پاڵێوراوەکەى بردنەوەى بالۆن دۆر ئاشکراکرا و بەشێکى زۆر لە ئەستێرە دیارەکانى
تۆپى پێ لەنێو لێستەکەدان ، هەرچەندە دواتر ژمارەکانیان کەمدەکرێتەوە ، هەردوو
خولى ئیسپانى و ئینگلیزى هەر یەکەو 10 یاریزانیان کێبڕکێى خەڵاتى تۆپى ئاڵتونى
دەکات یاریزانانى یانەى ریاڵ مەدریدیش پشکى شێریان بەردەکەوێت و 7 یاریزانى یانەکە
پاڵیوراون بۆبردنەوەى بالۆن دۆر.
ئەوانیش هەر یەکە لە ( فینیسۆس جۆنیۆر و کیلیان
ئمپاپێ و جود بیلینگهام و دانى کارفاخاڵ و تونى کروس و رۆدریگەر و فالفێردین.
لە یانە رکابەرە ئەزەلییەکەشى کە بارسیلۆنایە
دوو یاریزان چانسى بردنەوەى نازناوەکەیان هەیە ئەوانیش دانى ئۆلمۆ و لامین یامالن .
یاریزانانى پریمەرلیگیش ڕکابەرى توند دەکەن بە
تایبەت یاریزانانى مان سیتى ئەوانیش هەر
یەکە لە رۆدرى ئیسپانى و ئەندازیارى هێڵى ناوەندى یانەى مانچێستەر سیتی ئینگلیزى و
ئێرلینگ هالاندى هاوڕێى و فیل فۆدین و رۆبن دیازن ، ئیمیلیانۆ مارتێنێزى گۆڵپارێزى
ئەستۆن فێلایە، سالیبا و بۆکایۆ ساکا و مارتن ئۆدیگارد و دیکلان رایس لە یانەى
ئارسیناڵ لە ململانێى بەدەستهێنانى نازناوەکەدا دەبن .
نیکۆ
ولیامزى ئیسپانى و هێرشبەرى یانەى ئەتلەتیک بلباو بەهۆى ئەو ئاستەبەرزەى لە یۆرۆ
پێشکەشى کرد یەکێکى دیکەیە لە پاڵێوراوان، فلۆریان فێرتز و گریماڵدۆ و ئارتم
دۆبیاک و گرانیت شاکاش ناویان لە لیستى 30
باشترین یاریزانەکانى بالۆن دۆرە.
ماتس
هۆمڵز و لاوتارۆ مارتێنێز و هاکان کالهان ئۆگلۆ و هارى کەین و پاڵمەر و فیتینیا و
ئەدیمۆلا لوکمان بەشێکى دیکەن لە پاڵێوراوانى باڵۆن دۆر .
بەپێى
زۆرێک لە سەرچاوە و ئاماژەکان پێدەچێت بالۆن دۆر لە نێوان هەردوو یاریزانى ریاڵ
مەدرید ( فینیسۆس جۆنیۆر و جۆد بیلینگهاک ) یەکلاى بکرێتەوە .
رۆژى
28 ى 10 لە یەکێک لەشانۆکانى پاریسى پایتەختى فەرەنسا بالۆن دۆر و خەڵاتى کوپا بۆ
باشترین یاریزانى لاوو باشترین گۆڵپارێز و باشترین راهێنەر و باشترین یانە ئەنجام
دەدرێت .
لە دوای ساڵى 2003 ەوە بۆ جاری یەکەمە لەمێژوودا ناوى
هەردوو ئەفسانەکانى تۆپى پێى جیهانى ( لێونێل مێسى و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ) لە لیستى
پاڵێوراوانى بالۆن دۆر نیە .
لەمێژوودا رۆناڵدۆ 18 جار پاڵێوراوى بردنەوەى بالۆن دۆر
بووەو مێسیش 15 جار
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP