سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی
خزمەتگوزاری گشتی عێراق کۆبووەوە و باسیان لە دامەزراندنی یەکەمەکان و خاوەن
بڕوانامە باڵاکان کرد و سەرۆک وەزیران رایگەیاند، خۆی لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەکە
دەکات .
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی
ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی عێراق کۆبووەوە و باسیان لە دامەزراندنی یەکەمەکان و
خاوەن بڕوانامە باڵاکان کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا سودانی باسی لەوە کرد، گرنگە
پەلە بکرێت لە دامەزراندنی سەرجەم دەرچوان و یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان و
جێگەیان بکرێتەوە.
جەختشیکردەوە کە لە نزیکەوە بە وردی چاودێری ئەو
پرۆسەیە دەکات.
پێشتر، سەعد لامی وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری
عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، حکومەتی عێراق لە ساڵی رابردوودا ٤٣ هەزار کەسی
دامەزراندوە و لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە ٢٣ هەزار کەسی دیکەی دامەراندوە، وتیشی لە
پلانیدایە هەشت هەزار کەسی دیکە دابمەزرێنێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP