سوارێز دوای 17 ساڵ بەیەکجارى وازى لە یارى نێودەوڵەتى هێنا

وەرزش
13:55 - 2024-09-07

سوارێز دوای 17 ساڵ بەیەکجارى وازى لە یارى نێودەوڵەتى هێنا
ئاکۆ بیبانى

لویس سوارێزى ئۆراگوایی و هێرشبەرى پێشووى یانەى بارسێلۆناى ئیسپانى یەکێک لە بەناوبانگترین و گۆڵکارترین هێرشبەرەکانى سەرى ڕم لە مێژووى تۆپى پێ پێ ، خاوەن لێهاتوییەکى زۆر و شارەزاییەکى بێهاوتا لە خۆدزینەوە لە هێڵى بەرگرى و قەناس و بێ وێنە لەگۆڵکردن ! بەدەر لەمانەش سوارێز بە گازگرتنەکەى کیلینى لە جامى جیهانى 2014 بەتەواوى خۆى بەجیهانى تۆپى پێ ناساند و جیاوازترین دەرکەوتنى یاریزان بوو بەهۆى جوڵەیەکى نامۆوە .
لویس سوارێز لە ساڵى 2007 یەکەمین یارى بە درێسى هەڵبژاردەى ئۆراگواییەوە ئەنجامداو هەر لەسەرەتاوە ئومێدێکى زۆر بە پێییەکانى سوارێز دەکرا ، ئەستێرەیەکى درەوشاوەبوو ، رۆژ بە رۆژ زیاتر جێگاى خۆى لە دڵى هاندەرانى ئۆراگوایی دەکردەوە ، سوارێز گۆڵکارى یەکەمى ووڵاتەکەیەتى بەتۆمارکردنى 69 گۆڵ لە 143 یارى نێودەوڵەتیدا .
دواجار و دوای 14 ساڵ شانازى کردن و پۆشینى درێسى ئۆراگوایی ، لویس سوارێز لە یارى نێوان هەڵبژاردەکەى و پاراگوای لە پاڵاوتنەکانى کیشوەرى ئەمریکاى باشوور بۆ گەیشتن بە جامى جیهانى 2026 بڕیارى دا خاڵى کۆتایی دابنات و بەیەکجارى واز لە یاریکردنى نێودەوڵەتى بهێنێت ، لویس سوارێزى 37 سالان لەسەر ئاستى کیشوەرەکەى و جیهانیش نوێنەرایەتیەکى بەهێزى وڵاتەکەى کرد و هۆکاربوو بۆ ئەوەى ئۆراگوایی هەمیشە یەکێک بێت لە تیپە زلهێز و تۆقێنەرەکەى جیهان ، لوتکەى درەوشانەوەى لویس سوارێز لەگەڵ یانەى بارسێلۆنا بوو کاتێک لەگەڵ لێونێل مێسى و نەیمار  سێکوچکەى هێرشبەرى  MSN  یان دروستکرد و لە مێژوودا بەهێزترین سیانەى تۆپى پیێان لەهزو بیرى هاندەراندا بە زیندووى هێشتەوە ، لە مەراسیمى کۆتایی ماڵئاوایکردن لە لویس سوارێز هاندەران چەپڵەڕێزانى ئەستێرەکەیان کرد و لوتکەى وەفایان بۆ پێشان دا کە 17 ساڵە دڵسۆزانە بەرگرى لە وڵاتەکەى دەکات و گۆڵ تۆماردەکات .
هەر لەو مەراسیمەدا سوارێز لەگەڵ هاوسەرو منداڵەکانى لە نێو یاریگادا بەدرێسى وڵأتەکەیەوە  بەدڵى پڕ لە گریانەوە دەرکەوت و سوپاسى بێ پایانى ئاراستەى هاندەران کرد و رایگەیاند ئۆراگوایی لە هەموو یاریزانێک گەورەترە ، لەسبەینێوە منیش هاندەرێکى سەر شێتى ئۆراگوایم .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP