رەفعەت عەبدوڵا: یەکێتی بەئیرادەیەکی بەهێزەوە کار دەکات بۆ بەرژەوەندی خەڵک

کوردستان
22:45 - 2024-09-07


ئێوارەی ئەمرۆ شەممە لەهۆڵی کۆبونەوەکانی مەکتەبی ڕێکخستن  رەفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەئامادەبونی لەهەریەک لەهەڤاڵان سەرکەوت زەکی ودکتۆر یوسف گۆران ودکتۆرەجوان ئیحسان وهاوڕێ شێخ دارۆ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ ژمارەیەک لەهەڤاڵانی سەرکردایەتی وکادرە دیاروپێشکەوتوەکانی یەکێتی کۆبوەوە
سەرەتای کۆبونەوەکە بەچەند ساتێکی ماتەمینی بۆگیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد دواتر رەفعەت عەبدوڵا لەووتەیەکدا باسی لە یەکدەنگی ویەک رەنگی یەکێتی کرد کەیەکێتی لەوپەری بەهێزیدا وتەئیکدی لەسەرهەڵوێستە نەگۆرەکانی یەکێتی کرد کە هەرچی بۆ بەرژەوەندی خەڵک باشبێت ئەوەدەکات دواتر ئاماژەی بەئامادەکاریەکانی ئۆرگانەکانی یەکێتی کرد کەئێستا لەوپەری ئامادەکاریدایە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تابتوانین لەهەڵبژاردندا سەرکەوتنی گەورەبەدەستبێنین دواتر تەئکیدی لەوە کردەوە پێویستە هەموومان پێکەوە بەیەک تیم ویەکدەنگ کاردەکەین بۆسەرخستنی یەکێتی بۆئەوەی یەکێتی بکەینە فریاد رەسی ژیان وگوزەرانی خەڵک چونکە ئێستە بەهۆی نایەکسانی ونادادپەروەری حوکمڕانی لەکوردستاندا دۆخ وژیانی خەڵک زۆر خراپەو ئەوەی ئەم حکومەتە ئاگای لێنیە ژیان وگوزەرانی خەڵکە بۆیە ئامانجی سەرەکیمان ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانی یە لەکوردستاندا دواتر لەوبارەیەوە رێنمایی پێویستی پێدان لەکۆبونەوەکەدا هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و هەڤاڵانی بەشداری کۆبونەوەکە تێبینی وسەرنج وپێشنیارەکانی خۆیان خستە ڕوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP