ئەندامێکی لیژنەی دارایی: ناردنی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە پەیوەستە بە پابەندییەکانی هەرێمەوە

کوردستان
14:16 - 2024-09-11


ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە پەیوەستە بە پابەندییەکانی هەرێمەوە و فەرمانبەران دەیانەوێت مووچەکانیان لەسەر بانکە حکومەییەکان بێت.
لەمبارەیەوە موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: ناردنی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە پەیوەستە بە پابەندییەکانی هەرێمەوە بەبێ زیادکردنی ناوی نوێ، هاوکات ماوەیەکیش دراوەتە هەرێم بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان”.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەگەر لە دادگا بڕیاردرابێت کە مووچەی فەرمانبەران لە بانکە ئەهلییەکان بەبانکی بکرێت ئەوا هیچ رێگرییەک نییە، بەڵام فەرمانبەران و مووچەخۆران خواستییان ئەوەیە مووچەکانیان لەسەر بانکە حکومەییەکان بێت.
دەشڵێت، کێشەکانی مووچە و ئەوەی پەیوەستە بەو بابەتەوە دەبێت چارەسەربکرێن و دەبێت هەردوولا نیازپاکبن لەگەڵ یەکتر و نابێت فەرمانبەران ببن بە قوربانی و دەبێت هەردوولا کاربەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP