ئاسۆ مامەند: كه‌ركوك پێویستیی به‌وه‌یه‌ لایه‌نه‌كان دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ مزایه‌ده‌ی سیاسی

کوردستان
18:22 - 2024-09-18

 
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک – سەڵاحەدینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بەیاوەری وەفدێکی باڵای یەکێتی، به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی سه‌ردانی پارێزگای کەرکوکی کرد و لەلایەن رێبوار تەها، پارێزگارو محەمەد ئیبراهیم حافز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و ئەندامانی ئەنجومه‌نەکەوە پێشوازیی لێکرا.

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سەرپەرشتیاری کەرکوک – سەڵاحەدینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پشتیوانیكردنیكردنی له‌ پارێزگارو ئیداره‌ی خۆجێی كه‌ركوك دووپاتكرده‌وه‌و رایگه‌یاند:" دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پارێزگار، پارێزگاری هه‌موو پێكهاته‌كانه‌و داواش له‌ هه‌موو ئه‌و خوشك و برایانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ تائێستا به‌شدارییان له‌ ئیداره‌ و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نه‌كردووه‌، یان تێبینییه‌كیان هه‌یه‌، به‌شداریی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بكه‌ن"

ئاسۆ مامه‌ند وتی :"كه‌ركوك به‌لای ئێمه‌وه‌ گرنگه‌و ته‌ئكیدیش ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ركوك، پێویستیی به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌و سه‌ركه‌وتنی ئیداره‌و پارێزگار، سه‌ركه‌وتنی هه‌موو كه‌ركوكییه‌كانه‌، دڵنیاشم پارێزگار هه‌موو توانایه‌كی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌تكردنی هه‌موو كه‌ركوكییه‌كان"

سەرپەرشتیاری کەرکوک – سەڵاحەدینی یه‌كێتی جه‌ختشیكرده‌وه‌ :" كه‌ركوك پێویستیی به‌وه‌یه‌ كه‌  لایه‌نه‌كان دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ موزایه‌ده‌ی سیاسی و كێشه‌كان"

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه‌ " كه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پێش پێكهێنانی ئیداره‌ی خۆجێی و دوای پێكهێنانشی، جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پارێزگار، پارێزگاری هه‌موو پێكهاته‌كانه‌"

ده‌قی لێدوانه‌كه‌ی ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک – سەڵاحەدینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
 
 
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP