ئاسایشی نیشتمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکەی ئەمڕۆی گەڕەکی سێکانیانەوە بڵاوکردەوە

کوردستان
14:53 - 2024-09-11

ئاسایشی نیشتمانی عیراق راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکەی ئەمڕۆی گەڕەکی سێکانیانەوە بڵاوکردەوە.

ئاسایشی نیشتمانی عیراق: بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لە هەرێمی کوردستان و لەسەر بنەمای دانپێدانانی یەکێک لەو تیرۆریستانەی پێشتر دەستگیرکرابوون ئۆپراسیۆنەکەمان ئەنجامدا.

ئاسایشی نیشتمانی عیراق ئەوەشی خستۆتڕوو كە لە رووبەڕووبوونەوەکەدا چەکدارێکی داعش کوژرا کە شتومەکی بۆ تیرۆرستان دەگواستەوە و دوای گەمارۆدانی ئەو خانووەی شانە نووستووەکەی تێدابوو تیرۆریستە گوێزەرەوەکە خۆی کوشت و دوو ئەفسەری هێزە ئەمنییەکانیش برینداربوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP