کۆسرەت رەسول عەلی : گەلی کوردستان کەناڵی پێشمەرگەو گەیاندنی دەنگی حەق بووە

کوردستان
15:38 - 2024-09-11


کۆسرەت رەسول له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانه‌وه‌، وێڕای پیرۆزبایی رایده‌گه‌یه‌نێت:" کەناڵی گەلی کوردستان، وەک کەناڵی دایک و یەکەم کەناڵی کوردی، سەرەڕای ئەرکە میدیاییەکانی فێرگەو خوێندنگەیەکی گەورەی پێگەیاندنی میدیاکارو رۆژنامەنووسان بووەو  خزمەتێکی بەرچاوی کردووە، کەناڵی پێشمەرگەو گەیاندنی دەنگی حەق بووە."

ده‌قی په‌یامه‌كه‌...

بەڕێزان لە کەناڵی گەلی کوردستان
بەڕێوەبەری گشتی و کارمەندو میدیاکارانی کەناڵی گەلی کوردستان

ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان لە سەرجەم کارمەندو میدیاکارانی کەناڵەکەتان پیرۆز دەکەم، ئاواتەخوازم لە پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامدا بن.

(٣٣) ساڵە کەناڵی گەلی کوردستان، وەک کەناڵی دایک و یەکەم کەناڵی کوردی، سەرەڕای ئەرکە میدیاییەکانی فێرگەو خوێندنگەیەکی گەورەی پێگەیاندنی میدیاکارو رۆژنامەنووسان بووەو  خزمەتێکی بەرچاوی کردووە، کەناڵی پێشمەرگەو گەیاندنی دەنگی حەق بووە.

ئومێد دەکەم ئەم یادە ببێتە هەوێنی سەرکەوتنی زیاتر، وەک رابردوو کەناڵی گەلی کوردستان پیشەییانە و راستگۆیانە کاربکات و لەخزمەت گەیاندنی دەنگی خەڵک بێت و لەپێناو مافەکانی تێبکۆشێت، پردی گەیاندنی دەنگ و داوا رەکانی بێت.


کۆسرەت رەسول عەلی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP