ڕاگەیەنراوێک لە دەستەی ناوچە کوردستانییەکانەوە لە بارەی سەرژمێری گشتی عێراقەوە

کوردستان
12:50 - 2024-09-18

وەک لای هەمووان ئاشکرایە ، بڕیارە لە ٢٠/١١/٢٠٢٤ ئەمساڵدا سەرژمێری گشتی دوای چەندین ساڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت ، بێگومان ئەنجامدانی سەرژمێری بابەتێکی گرنگە و ڕاستەوخۆ گرێ دراوی کۆی لایەنە جیاوازەکانی ژیانە و بە هۆیەوە دەوڵەت باشتر دەتوانێ سود لە تواناکانی ببینێ و هۆکارێکی بنچینەیی پێشکەوتنەکانی لەسەر بەندە لەم چوارچێوەیەدا پشتیوانی کردن لە سەرژمێری کارێکی تەواو ڕاستە ، بەڵام ئێمە لە دەستەی ناوچە کوردستانییەکان بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە ئەڕوانین لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم چونکە لە لایەک ماددەی (١٤٠) ی دەستوور جێبەجێ نەکراوە و لە لایەکی تریش مێژووی سەرژمێریەکانی ڕابردوو ئەزمونێکی تاڵ و کاریگەری خراپیان لەسەر نیشتیمانەکەمان دروست کردووە بە سوپاسەوە لە دەرئەنجامی هەوڵەکانی وەزارەتی پلان و دەستەی ئاماری هەرێم کاری جدی کرا بە ئاراستەی نەهێشتنی کاریگەری سیاسی لەسەر پرسەکە ، بەڵام بە بڕوای ئێمە یەشتان پێویستە بە هە ستیارێ وە لەسەر ئەم پرسە بوەستین  بۆیە ئێمە لە دەستەی ناوچە کوردستانییەکان ئامادەکاری تەواومان کردووە لە ڕۆژی ١٩/٩/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر دیدارێکی سیاسی لەگەڵ کۆی هێزە کوردستانییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕێک بخەین و بە وردی هەڵسەنگاندن بۆ ئەم پڕۆسەیە ئەنجام بدەین تواناکانیش یەک بخەین بە ئاراستەی گەڕانەوەی تەواوی ئاوارە و خەڵکی خۆڕاگری ئەو ناوچانە کە ئێستا لە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان ئەژین .                                                                             

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP