ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی ئەنجامی کۆبونەوەی وەفدەکانی هەرێم و بەغداد کۆدەبێتەوە

کوردستان
14:02 - 2024-09-11

ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و کۆبونەوەکەش تەنها لە یەک تەوەر پێکدێت و ئەنجامی کۆبونەوەکانی چەند رۆژی ڕابردوو تاوتوێ دەکرێت.

بەپێی کارنامەكه‌، ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئاسایی بۆماوەی یەک سەعات بەڕێوەدەچێت و تەوەری کۆبونەوەکەش گفتوگۆکردن و خستنەڕوی ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی وزاریی فیدراڵی بۆ کاروباری ئابوریی و ئەنجومەنی ئابوری هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر لە رۆژانی 8 و 9ی ئەیلولی 2024 تاوتوێ دەکرێت.  

 

لە گفتوگۆکەیاندا رێکار و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بڕیار و راسپاردەکان دەخرێنەڕوو.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP