عیماد ئه‌حمه‌د: ئەرکی ئەم خولەی پەرلەمان گۆرانکارییە لە سیستەمی حوکمڕانیی هەرێمدا

کوردستان
13:17 - 2024-09-18

عیماد ئه‌حمه‌د رایگەیاند: ئەرکی قورسی ئەم خولەی پەرلەمان، گۆرانکارییە لە سیستەمی حوکمڕانیی هەرێم و بەگژداچوونی گەندەڵییە کە بووە بە ھەڕەشەی جدی لەسەر ئەزموونی ھەرێمی کوردستان.

عیماد ئه‌حمه‌د لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری (ی.ن.ک) له‌ وتارێكدا بەناونیشانی (پێکەوە بۆ یەکێتی، ھەڵبژاردن تا سەرکەوتن) ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: ئەرکی سەرەکی پەرلەمان بریتی دەبێت چاککردنی ریشەیی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا لەسەر بناغەی دەستور و  بەرژەوەندیی هاوبەش. لەپاڵ ئەمانەشدا ڕێگرییکردن لە دەستێوەردانی دەوروبەر لە کاروبارەکانی هەرێمدا.

لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری له‌نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: لە هەموو ئەمانەش گرنگتر زامنکردن و شەفافکردنی داهات لە ھەرێمی کوردستاندا، بە ئامانجی مسۆگەرکردنی موچەی کارمەندان و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم و دەسپێکردنەوەی و ھەڵمەتەکانی بووژاندنەوە و ئاوەدانی و بیناسازیی ژێرخانی کوردستان.

عیماد ئه‌حمه‌د له‌باره‌ی ئەرکی (ی.ن.ک)ەوە ده‌ڵێت: " یەکێتییەکان لە هەموو ئاست و ناوچەکاندا قۆڵی ھیمەت و مەردایەتی لێ هەڵکەن بە ئامانجی سەرخستنی یەکێتی کە سەرکەوتنی کوردستانە لەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازەدا، لەپێناو بەدیھێنانی گۆرانکاریی بنەڕەتی لە جۆری حوکمرانی و سیستەمی بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستاندا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP