سەرۆک بافڵ پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد

کوردستان
15:04 - 2024-09-18



لەدیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان، پرسی هەڵبژاردن و هێنانەکایەی حوکمڕانییەکی تەندروست کە وەڵامدەرەوەی خواستی هاوڵاتییان و پارێزەری مافەکانیان بێت، گفتوگۆیان لەبارەوەکرا. 

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگیی پرۆسەی هەڵبژاردن لەبەرەوپێشچوونی هەرێمەکەمان و رەوتی دیموکراسی لەناوچەکە کرد و راشیگەیاند، هەرێمی کوردستان پێویستی بە ‌حوکمڕانییەکی دادپەروەر و خزمەتگوزارە، هەوڵەکانی لەپێناو باشترکردنی ژیانی خەڵک و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیردا بێت، بۆیە یەکێتی لەو پێناوەدا هەموو هەنگاوێک دەنێت و دەمانەوێت ئەو حوکمڕانییەی دێتەکایەوە خزمەتکاری خەڵکەکەمان بێت نەک جیاکارییان لەنێواندا بکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP