سەركەوت زەكی: یه‌كێتی ئاماده‌كاریی ته‌واوی بۆ هه‌ڵبژاردن كردووه‌

کوردستان
17:29 - 2024-09-11


سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان: "یەكێتی سوورە لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خویداو هەموو ئامادەكارییەكیشی بۆ پڕۆسەكە كردووە".

 ئەو وتەیەی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی لە میانی كۆبوونەوەی  لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی شەنگال  و رێكخراوەییدا بوو، كە هەڤاڵان جەمال یوسف لێپرسراوی مەڵبەندی بادینان و شێخ داود جوندی لێپرسراوی مەڵبەند ئامادەیبوون. 

‎لەكۆبونەوەكەدا باس لەدەرئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراق كراو جەخت لەسەر باشكردنی ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیان كرایەوە ئاماژەبەوەدرا دەبێت دەرئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراق حوكمڕانییەكی تەندروست و خۆشگوزەرانی بۆ ژیانی ھاووڵاتییان بێنێتە ئاراوەو خزمەتكردنی شەنگال و خەڵكەكەی لە ئەولەویەتی كارەكانیان بێت.

سەركەوت زەكی  رایگەیاند: "پێویستە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی عیراق كاریگەری و رۆڵی كارای هەبێت لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش، دەربارەی دۆخی گشتی دەڤەرەكە و زەرورەتی یەكڕێزی عێراقی و هێز و لایەنەكانی كە لە شنگال دا هەن بەمەبەستی گەڕانەوەی ژیانێكی شایستە بۆ ئێزدییەكان لە دەڤەرەكە و گەڕانەوەی ئاوارەكان". 

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش رایگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا تا لە رێگەی پەرلەمان و حكومەتەوە ھەنگاوی جددیی بۆ باشتركردنی ژیانی ھاووڵاتییان بنرێت" .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP