ئەمڕۆ وەفدی ئەنجوومەنی وەزاریی عیراق و وەفدی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە

کوردستان
10:55 - 2024-09-08

ئەمڕۆ وەفدی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری دارایی و وەفدی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر کێشە دارایی و ئابوورییەکانی نێوانیان 'بەپێی دەستوور' تاوتوێ دەکەن.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوزێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باس لە "مافە دەستووریەکان"ـی هەرێمی کوردستان و، "پرسە هەڵپەسێردراوەکان"ـی نێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت. هەروەها دانوستاندن لەسەر شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی ئەو میکانزمانەی رێککەوتنیان لەسەر کراوە، دەکرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، ئامانج لە سەردانەکە "بەهێزکردنی پێکەوەکارکردنە لە بوارەکانی ئابووری و دارایی"، هەروەها "چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەگوێرەی دەستوور و یاسا بەرکارەکان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێرە بەجۆرێک خزمەت بە گەلی عێراق بکەن."

بە گوێرەی راگەیاندراوی وەزارەتی دارایی عێراق، لە  كۆبوونەوەكەدا مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی هەرێم و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان تاوتوێ دەکرێن. هاوکات بەهێزکردنی هاریکاری و چارەسەرکردنی کێشەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردولا ئامانجی سەردانی وەفدەکەیە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP