لەسەر پێشنیازی پەرلەمانتارێک ناوچەی حەفتەغار
دەکرێتە ناحییە و هەنگاوی یەکەمین بۆ بە ناحیەکردنی هەڵگیراوە.
لەوبارەیەوە دیلان غەفور ئەندامی فراکسیۆنی
یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: هەنگاومان بۆ بە ناحییەکردنی
ناوچەی حەفتەغار دەستپێکردووە و وەک یەکەم
هەنگاویش گفتوگۆمان لەگەڵ محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانانی عێراق کردووە.
وتیشی، حەفتەغار ناوچەیەکی گرنگ و گەورەی سنوری
قەزای داقوقە، هێنانەکایەی ناحیە پێویستی بە ڕێکاری ئیداری و یاسایی و پاڵپشتی
خەڵکی خۆشەویستی ناوچەکە هەیە.
بەوتەی دیلان غەفور، بۆ بەناحییەکردنی حەفتەغار
پڕۆژە پێشنیازێک ڕادەستی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات بۆ دیراسەکردن و
پەسەندکردن، پاشان تەواوکردنی ڕێکارەکانی دیکە.
ناوچەی حەفتەغار کەوتووەتە باشوری رۆژئاوای داقوق
و لەگوندەکانی ( دارا، مەنسوڕ و عەلی) پێکدێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP