نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، تا
پێش دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵ سەرجەم مامەڵەکانی مامۆستایانی گرێبەست تەواودەکرێت.
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست
رایگەیاند، پاش بریاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی
وانەبێژ، لیژنەیەک لە وەزارەتی پەروەردە پێکهاتووە و بڕیارە سەرجەم مامەڵەکان تا
25ی ئەیلول کە پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکات تەواو بکرێت.
وتیشی، رۆژی دووشەممە 9ـی ئەیلوول سەرجەم وردبینی
لیستی مامۆستایان، کە ژمارەیان 38 هەزارە و کراون بە گرێبەسەت تەواو دەبێت و
رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ ئەوەی تەمویلی دارایی
بۆ تەرخان بکرێت.
ئەوەشی روونکردەوە، ئەوکاتەی مامۆستای
وانەبێژبوون خەرجیی مانگانەیان تەنیا 13 ملیار و 700 ملیۆن دینار بووە و پاش
بوونیان بە مامۆستای گرێبەست خەرجییەکەیان دەگاتە 18 ملیار و 200 ملیۆن دینارە.
هاوکات، ئەوەشی دووپاتکردەوە، کە مامەڵەی بە
گرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ لە خوێندنگاکانەوە دەستپێدەکات و دواتر رەوانەی
بەرێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە دەکرێنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP