سبەینێ هاوکاریی دارایی هاوپه‌یمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

کوردستان
12:29 - 2024-09-08

وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاند، سبه‌ینێ هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب دابەش دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داوە و سبه‌ی دووشەممە هاوکاری مانگی ئاب دابەش دەکرێت".
مانگانه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هاوكاری دارایی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات، پێشتر وه‌ك مووچه‌ پێیان ده‌درا، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ مووچه‌ خه‌رجكرا، پاره‌كه‌ی هاوپه‌یمانان وه‌ك هاوكاری دابه‌ش دەکرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP