وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان
20:22 - 2024-09-08

وەزارەتی دارایی عێراق لەڕاگەیاندراوێکا  رایگەیاند وەزارەتی داریی و حکومەتی هەرێم تاووتوێی چەند دۆسییەکیان کرد, لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەت کرایەوە و گفتوگۆ کرا لەسەر بنەمای میکانیزمەکان بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاری دارایی نێوان هەردوولا و گەیشتن بە چارەسەری بەردەوام بۆ پرسە داراییە هەڵپەسێردراوەکان , گفتوگۆکان لە چوارچێوەی هەوڵە حکومییەکاندا بو بە ئامانجی پتەوکردنی هاوکاریی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان و دۆسییە داراییە هاوبەشەکانی وەک مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بودجەی هەرێم و و دەروازە سنوورییەکان جگە لە هەماهەنگی گومرگی و سیاسەتەکانی باج

 هەر لەبڵاوکراوەکەدا هاتووە کە گفتوگۆکان دەرفەتێکی مێژوویی دەڕەخسێنێت بۆ بەدیهێنانی ئاشتەوایی دارایی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمێکی دادپەروەرانە بۆ دابەشکردنی داهاتی نەوت و دەروازە سنوورییەکان بەشدار دەبێت لە بەرزکردنەوەی متمانە و سەقامگیری ئابووری لە وڵاتدا

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP