وەزیری کارەبا ئەندازیار زیاد عەلی فازل پێشوازی كرد لە پارێزگاری کەرکوک ڕێبوار تەها مستەفا بە ئامادەبوونی یاریدەدەری هونه‌ری ئەندازیار قاسم ئیبراهیم حافز .
وەزیری كاره‌با سەرەتا پیرۆزبایی كرد له پارێزگاری كه‌ركوك به بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربونی وه‌ك پارێزگاری نوێی كه‌ركوك.
پارێزگاری کەرکوک پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت ڕه‌وشی تۆڕی كاره‌با و کار‌و ئامێرەکانی و گرنگی پاڵپشتیکردنی پێکهاتەکانی فه‌رمانگه‌كانی کارەبای خسته ڕوو بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیانی کەرکوک
وەزیری كاره‌با لە وەڵامی داواکارییه‌كانی پارێزگاردا ڕێنمایی دا
بە کارکردن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی جه‌نجاڵییه‌كانی تۆڕی كاره‌بای نیشتیمانی لە کەرکوک بەتایبەت لە وەرزی زستانی داهاتوودا، لە ڕێگەی دابین كردنی پێداویستیه‌كانیه‌وه بە بەهای پێنج ملیار دینار كه ئه‌م بڕگانه له‌خۆ ده‌گرێت:
دابین كردنی 120 محه‌ویلە، سایکل بڕی 250 و 400 م‌ب 240 دانه ... نزیکەی 2 هەزار دانه ستونی كاره‌با بە قەبارەی جیاواز و مادده و کەرەستەی پێویست بۆ 120 محه‌ویله‌كه ، و 55 هەزار مەتر وایەری ئەلەمنیۆم و دابین كردنی 60 هه‌زار گڵۆپی ڕوناك كردنه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كه‌كان و دابین كردنی بڕی 5 هه‌زار ئامڕازی پێویست بۆ ڕوناك كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی ناتوانرێ ستونی كاره‌بای تیادا دابنرێت.
پارێزگاری كه‌ركوك باسی لەوەش کرد کە ئێمە لە کەرکوک بە چەند ئاراستەیەک کارمان کردووە، یەکێک لەوانە تەواوکردنی وێستگەی کارەبای دوبز و هێنانی یەکە به‌رهه‌م هێنه‌کانی و خستنه كاریان كه لە ساڵانی پێشوودا سستی له‌و كاره‌دا كرابوو و ئێمە توانیمان بیانخه‌ینه کار بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی وزه‌ی كاره‌با بۆ کەرکوک
هه‌روه‌ها ئێمە له خه‌می تەواوکردنی بەشەکەی تریداین و چارەسەرکردنی ڕێکارەکانی و خێراکردنی جێبەجێکردنی
هه‌روه‌ك کۆمەڵێک هێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بامان ئاماده كرد وه‌ك لقەکانی هێڵەکانی دوبز و مەلا عەبدوڵڵا و حەویجە کە توانا و بەردەستبوونی بێ وێنەیان بۆ شاری کەرکوک بەدەستهێنا.
وه‌زیری كاره‌با ڕێنمایی دا به ساز كردنی کۆبوونەوەیەک بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان له کەرکوک و کۆبوونەوە لەگەڵ ئیدارە و لقەکانی کارەبا بۆ دڵنیابوون لە پاڵپشتی كردنی ئیدارەی کەرکوک و پەرەپێدانی ڕه‌وشی کارەبا.
لای خۆیه‌وه پارێزگاری كه‌ركوك سوپاسی ئیدارەی كه‌ركوكی گه‌یانده وه‌زیری كاره‌با بۆ پاڵپشتی و گرنگیدانی زۆری وەزارەته‌كه‌یان.
هەروەها باس لە گرنگی تەرخانکردنی پارچە زەوی کرا، چ بۆ دانانی وێستگەی لاوەکی بێت كه جه‌نجاڵی چارەسەر دەکات، یان کە بۆ دانانی پڕۆژەکانی وزەی خۆر بەکاربهێنرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP