ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، شەڕی سودان
كە لە مانگی نیسانی 2023
لە نێوان سوپاى ئەو ڵاتەو هێزەکانی پشتیوانی خێرا بهردهوامه، زیاتر لە 20 هەزار
كوژراوی لێكهوتۆتهوه.
تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی
تەندروستی جیهانی لە لە شاری پۆرتی سودانەوە ڕایگەیاند، "شەڕی سودان کە زیاتر
لە 16 مانگە بەردەوامە، زیاتر لە 20 هەزار کەسی تێدا كوژراون، ئەوەش زیانێكی
گەورەی مرۆییە لە ململانێی ناوخۆیدا كە وڵاتەكەی وێران كردوە"
.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ڕەنگە ژمارەی ڕاستەقینەی
مردن زۆر زیاتر بێت، سودان قەیرانێکی قوڵ بەخۆیەوە دەبینێت، رێژهی ئەو
وێرانکارییە شۆککەرە، ئەو ڕێوشوێنانەی کە بۆ کەمکردنەوەی گرژی و ململانێکان
گیراونەتەبەر بەس نین".
لای خۆیەوە ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتی
ڕایگەیاند، لە سەرەتای شەڕی ناوخۆی سودانەوە زیاتر لە 13 ملیۆن کەس بە ناچاری ماڵ
و حاڵی خۆیان بەجێهێشتوە، لە نێویاندا زیاتر لە دو ملیۆن 300 هەزار کەس هەڵاتون بۆ
وڵاتانی دراوسێ و بونەتە پەنابەر.
ئاماژەی بەوەشكردوە، "شەڕەکان شایەتحاڵی
ئەنجامدانی دڕندەیی هەردولایەن بون، لەوانەش حاڵەتەکانی دەستدرێژیکردن بەکۆمەڵ و
كوشتاری نەتەوەیی، کە تاوانی جەنگ و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی لەخۆدهگرن"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP