سێ نەشتەرگەی دەگمەنی نەخۆشییەکانی دڵ لە نەخۆشخانەی ئازادی كه‌ركوك ئەنجامدرا

تەندروستی
17:01 - 2024-09-09


بۆ یه‌که‌مجار لە کەرکوک، سێ نەشتەرگەری دەگمەن بۆ نەخۆشییەکانی دڵ لە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری ئەنجامدرا.

نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ چاره‌سه‌ركردنی شاده‌مارو دانانی سه‌مامه‌ی دڵ، به‌بێ‌ كردنه‌وه‌ی قه‌فه‌سی سنگ، له‌ یه‌كه‌ی قه‌سته‌ره‌ی دڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ بۆ 3 نه‌خۆش به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا.  

د.بەڵێن عومەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری به‌ كه‌ناڵی كه‌ركوكی راگه‌یاند:"ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییان بێ‌ به‌رامبه‌رو له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌شی قه‌سته‌ره‌ی ئه‌نجامدراون"

بە وتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری، ئەو ئامێرانەی کە ئێستا لە نەخۆشخانەکەیان به‌رده‌ستن، تەنها لە چەند پارێزگایەکدا هه‌ن.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP