پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان

کوردستان
20:49 - 2024-09-11

ئەمڕۆ 33 تێپەڕدەبێت بەسەر دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان، کە وەک یەکەمین کەناڵی بینراوی کوردی لە رۆژی 11ـی 9ـی 1991 بە وتارێکی سەرۆک مام جەلال دەستی بە خش کرد و تائێستا بەردەوامە.

لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکەشدا چەندین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتی و ستافی کارمەندانی کەناڵی گەلی کوردستان کراوە کە ئەمانە دەقەکانیانە...

 

قوباد تاڵەبانی: گەلی كوردستان قوتابخانەی پێگەیاندنی رۆژنامەنووسانە
بەڕێزان بەڕێوەبەرو رۆژنامەنووسان و كارمەندانی كەناڵی گەلی كوردستان بەبۆنەی یادی ٣٣ ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.

كەناڵی گەلی كوردستان وەك یەكەمین كەناڵی تەلەفزیۆنی دوای راپەڕین مێژوویەكی درەوشاوە و پڕشنگداری هەیە.

قوتابخانەیەكی گەورەی پەروەردەكردن و پێگەیاندنی رۆژنامەنووسان بووە و ئەمەش شانازییەكی گەورەیە كە بۆ هەمیشە لە بەرۆكی كەناڵەكەتان دراوە.

ئەوەی كە گرنگە كەناڵی گەلی كوردستان بە درێژایی تەمەنی وەفادار بووە بەو پەیامەی كە لەپێناویدا دامەزراوە، لەم بۆنەیەدا پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ كەناڵە جوان و سەنگینەكەتان دووپات دەكەینەوەو هیوادارین بە گوڕوتین تر لەهەمیشە هەوڵی باشتركردن و بەرەوپێشبردنی زیاتر كەناڵە بدەن و وەك لە ناوەكەیدا روونە، بەردەوام بن لە گەیاندنی راستییەكان بە گەلی كوردستان. 

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی
مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

گەلی كوردستان  شانازییەكی گەورەی یەكێتییە
بەرێزان بەرێوبەری گشتی گەلی كوردستان و تەواوی كادر و كارمەندانی كەناڵی پێشمەرگە
بەبۆنەی ٣٣هەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان، كەناڵی دایك گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەكەین.
(٣٣) ساڵ لەمەوبەر یەكێتیی لەسەر بنەمای بڕوابوون بە پێشكەوتن لەهەموو بوارەكاندا، بڕیاری دامەزراندنی تەلەفزیۆنێكی دا كە ئەویش (تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان) بوو، دامەزراندنی ئەو كەناڵە شانازییەكی نەبڕاوەیە بۆ یەكێتی و گەلی كوردستانیش بووە كەناڵی دایك و بەهەزاران كادر و رۆژنامەنووسی پێگەیاند كە ئێستا لەكەناڵەكانی تر بوونەتە ئەستێرە.
كە‌ناڵی گە‌لی كوردستان وە‌ك یە‌كە‌مین كە‌ناڵی كوردیی بینراو  دوای راپە‌ڕین لە‌نێو كۆمەڵانی خە‌ڵكی كوردستان دامەزرا و لەو روانگەیەوە كارە میدیاییەكانی بەردەوامە بۆ خزمەتی هاوڵاتییان و سەكۆیەكە بۆ دەنگی خەڵك.
دووبارە پیرۆزبایی لەخۆمان و ئێوە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەین و هیوا خوازین گەلی كوردستان بۆ هەموو گەلی كوردستان بەردەوام بێت لەخزمەت و گەشەكردن.

رەفعەت عەبدوڵڵا

ئاسۆ مامەند: گه‌لی كوردستان هەڵگری پەیامێکی پیرۆزی کوردستانیانەیە
بەڕێزان/ بەڕێوەبەری گشتی و میدیاکار و کادر و کارمەندانی ئازیز لە کەناڵی گەلی کوردستان
بەبۆنەی (٣٣)یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان و خزمەتی دوورودرێژتان بە کایەی میدیایی کوردیی پیرۆز بێت. کەناڵی گەلی کوردستان کە بە کەناڵی دایک و کەناڵی پێشمەرگەش دەناسرێتەوە، ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە لە هەناوی خۆیدا هەڵگری پەیامێکی پیرۆزی کوردستانیانەیە بە هەموو رەنگەکانییەوە.

لە رووی بابەتیشەوە کەناڵەکەتان بەرەو تازەگەری و داهێنانی زیاتر هەنگاو دەنێ، و بەردەوام روو لە هەڵکشانە، ئەوەش دەرخەرەی ئەوەیە کە دەربەستی بەرپرسیارێتیە و پیشەییانە ئەرکەکانیی خۆی رادەپەڕێنێت.

دووبارە پیرۆزبێت ساڵڕۆژی دامەزراندنی کەناڵی “دایک” کەناڵی رەسمی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

ئاسۆ مامەند
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

پیرۆزبایی ڕێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك 
 
له‌م‌ یاده‌دا پیرۆزبایی گه‌رم له‌ به‌ڕێوبه‌رو كارمه‌ندانی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ئه‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ئه‌خوازم.

به‌ڕێزان ..دامه‌زراندنی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان هه‌نگاوێكی مه‌زن بوو له‌ بواری میدیای كوردی دا و ئه‌گه‌ر چی له‌ هه‌لو مه‌رجێكی سه‌خت دا هاته‌ كایه‌وه‌ به‌ڵام به‌ هیممه‌ت و توانای كارمه‌ندانی ماندوونه‌ناسی توانییان به‌سه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان دا زاڵ بن و درێژه‌ بده‌ن به‌ كاروانه‌كه‌یان و پێگه‌یه‌كی به‌رز له‌ دڵ و هزری جه‌ماوه‌ردا به‌ده‌ست بهێنن.

هیوادارم له‌ داهاتووشدا به‌هه‌مان ڕێباز به‌رده‌وام بن له‌ راستگۆیی و هاوسه‌نگی كاری پیشه‌ییانه‌ و خزمه‌ت كردنی میلله‌ته‌كه‌مان ..

دووباره‌ پیرۆز بێت ئه‌م یاده‌ و هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوو بن .

ڕێبوار ته‌ها 
پارێزگاری كه‌ركوك

پیرۆزبایی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ
بەڕێزان: بەڕێوەبەری گشتی و ستافی کارمەندانی کەناڵی گەلی کوردستان

(٣٣)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان لە ئێوەو سەرجەم کارمەندان و میدیاکاران پیرۆز دەکەم و ئومێد دەکەم کەناڵی گەلی کوردستان وەک هەمیشە پێشەنگ بن.

کەناڵی گەلی کوردستان وەک کەناڵی دایک و یەکەم کەناڵی کوردی لەدوای راپەڕین لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامانجی خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و گەیاندنی دەنگ و رەنگی هەق و راستبێژ دامەزرێنرا، لەوساوە تا ئەمڕۆ بەردەوامەو دەگەشێتەوە.

هیوادارم ئەم یادە ببێتە دەرفەت تا کەناڵەکە پێشکەوتنی زیاتر بەخۆوە ببینێ و دەنگ و رەنگی چین و توێژە جیاوازەکان بێ، بە پابەندبوون بە ئیتیکی کاری میدیایی کاربکەن و ببنە سەکۆی گەیاندنی حەق.

جارێکی تر پیرۆزبایی خۆم لە ئێوەو سەرجەم میدیاکاران و رۆژنامەنووسانی کەناڵی گەلی کوردستان دەکەم.

براتان
شاڵاو کۆسرەت رەسول

 

پیرۆزبایی د. یوسف گۆران
بەڕێز کەناڵی گەلی کوردستان
لە ساڵیادی  ۳۳ دامەزراندنی کەناڵەکەتان   گەرمترین  پیرۆزبایتان لێدەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم .

کەناڵی گەلی کوردستان  کەناڵی دایکەو هەمیشە   کوردانەو پیشەییانە   هەواڵەکانی گواستۆتەو  بەرچاو روونییەکی راستەقینەی  بەخشیوەتە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هیوادارم  بەهەمان رێچکەو رێڕەو  درێژە بەکارەکانتان بدەن و  هەنگاوی باشتر بەرەو پێشەوە بنێن .  .

د. یوسف گۆران
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

مەکتەبی ڕیکخستن: هەمیشە راستگۆ لەگەیاندنی زانیاریەکان
بەڕێزبەڕێوەبەری گشتی 
بەڕێزان. کادروکارمەندانی کەناڵی گەلی کوردستان

ئەمرۆ ٣٣ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی ئەم کەناڵە ئازیزەدا لەدڵەڵەوە بەناوی لێپرسراوو تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبەکەمانەوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین وئومێددەکەین ئەم کەناڵەئازیزە لەداهێنان وکاری میدیای پرۆفیشماڵ بەردەوام بێت
گەلی کوردستانیەکێکە لەشانازیەگەورەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ویەکەمین کەناڵی کوردی دوای ڕاپەرینە هەرلەسەرەتای دروستبونیەوە وەک ئەرکێکی میدیای وپاراستنی یاساکانی ڕۆژنامەوانی توانیویەتی خەسڵەتی راستگۆی وبەرپرسیارێتی بکاتە پێناسەوسەرمەشقی کارەکانی و هەمیشەش راستگۆ لەگەیاندنی زانیاریەکان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان   پاراستنی داب ونەریتی کوردەواری بەهاپیرۆزەکانی کۆمەڵایەتی وهەمەڕەنگی لەبەرنامە هونەری وزانستی ووەرزشی وپەروەردەی یەکان رەمگدانەوەی کارەکانی بوە بۆیە ئەم کەناڵە بەکەناڵی خەڵک ناسراوە سەرکەوتن وڕێبەرایەتی سەرەکی ئەم ئەکەناڵە ئەگەرێتەوە بۆپشتیوانیە گەورەکانی سەرۆک مام جەلال  بۆیە جارتکی تر پیرۆزباتیان لێدەکەین وهیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆدەخوازین 
مەکتەبی ڕێکخستن


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە