ئاسۆ مامەند: لەگەڵ بزوتنەوەی بابیلۆن پشتیوانی یەک دەبین

کوردستان
21:40 - 2024-09-11


ئاسۆ مامه‌ند سه‌رپه‌رشتیاری كه‌ركوك-سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی لە کەرکوک پێشوازیی له‌ ئیڤان فایه‌ق وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق و ئەسوان كلدانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی بابیلۆن له‌ په‌رله‌مانی عێراق  و ئنجیل زیا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی بابلیۆن كرد.

له‌و سه‌ردانه‌دا كه‌ رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ وه‌فدی میوان ئاماده‌ی بوون، جه‌خت له‌سه‌ر سیاسه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك كرایه‌وه،‌ به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی له‌ حكومه‌تی نوێی خۆجێی كه‌ركوكدا سیاسه‌تی پێكه‌وه‌ژیان و دوور له‌ ده‌مارگیریی نه‌ته‌وه‌یی په‌یڕه‌و بكرێت.

سه‌رپه‌رشتیاری كه‌ركوك-سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران رایگه‌یاند:"مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ زیاتر ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ بوو له‌ پشتییوانییكردنی ئیداره‌ی خۆجێی و پارێزگاری كه‌ركوك"

ئاسۆ مامه‌ند وتی:"( له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی بابلیۆن هاوبه‌شی زۆرمان هه‌یه‌و بزوتنه‌وه‌كه‌ی پشتیوانییه‌كه‌ی به‌هێز بووه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌، به‌تایبه‌تی له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك"

روونشیكرده‌وه‌:" كه‌ وه‌زیری كۆچ پشتیوانیی خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئیداره‌ی خۆجێی كه‌ركوك دووپاتكرده‌وه‌و بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانش جه‌خت له‌ په‌یوه‌ندیی و پشتیوانیی دوو قۆڵی نێوان یه‌كێتی و بابلیۆن كرایه‌وه‌" 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە