ترەمپ: جارێکی دیکە دیبەیت لەگەڵ ھاریس ئەنجامنادەم

جیهان
14:54 - 2024-09-13


دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا رەتیکردەوە جارێکی دیکە لەگەڵ کامالا ھاریس کاندیدی دیموکراتەکان دیبەیت لە ھیچ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئەنجامبدات و رایگەیاندووە، ئەوە کۆتا دیبەتی نێوانیان بووە.
ھاوکات، ئاژانسی رۆیتەرز و ئیبسۆس رایانگەیاندووە، بە پێی دواین راپرسی ھاریس بە ٤٧ خاڵ پێشی ترەمپی داوەتەوە کە تەنھا ٤٢ خاڵی بەدەستھێناوە.
راشیانگەیاندووە، ترەمپ لە دیبەیتەکەدا ئەدایەکی زۆر خراپی ھەبووە و تەنھا بەرگری لەخۆی کردووە ھەروەھا نەیتوانیووە پلانی خۆی بۆ داھاتووی ئەمریکا بخاتەڕوو، لەبەر ئەو ھۆکارانەش ئەنجامدانی دیبەیتی دیکەی لەگەڵ ھاریس راگرتووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP